ده‌نگده‌ران له ستانی كالیفۆرنیا ده‌نگی خۆیان نه‌دا به Gray Davis فه‌رمانڕه‌وای دیموكرات و ئارنۆڵد شوارتسن ئێگه‌ری كۆماری زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا و بووه فه‌رمانڕه‌وای ستانی كالیفۆرنیا.
به‌ڕێز شوارتسن ئێگه‌ر له‌و ووتاره‌دا كه به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیه‌وه دابووی په‌یمانی داوه به هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ستانه‌كه به یه‌كگرتویی بمێنێته‌وه.
پێشتریش سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن به‌ڕێز Davis گوتبووی ده‌نگده‌ران بڕیاری خۆیان داوه به‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌كی تریان ده‌وێت.
شایانی باسه ئاكامه‌كانی ڕاوه‌رگرتنه‌ی گشتی یه‌كان ئه‌وه‌ی نیشان داوه كه Gray Davis نه‌یتوانیوه كێشه ئابووریه‌كانی ستانی كالیفۆرنیا و هه‌روه‌هاش ئه‌و كێشانه‌ی بودجێت كه له ستانه‌كه‌دا هه‌بوون چاره‌سه‌ربكات.