ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیا كردووه كه سه‌باره‌ت به ناردنی هێزی سه‌ربازی توركیایه بۆ عێراق.
و كاربه‌ده‌ستانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ده‌كرێت ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی له نێو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراقدا هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش ده‌ڵێن كۆشكی سپی ده‌ست ده‌كات به شاڵاوێكی تایبه‌ت بۆ به‌رگری كردن له شه‌ڕی دژی عێراق به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا و هه‌روه‌هاش بۆ نیشاندانی ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی كه بۆ سه‌قامگیربوونی ئارامی له عێراقدا ئه‌نجام دراون.
گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌م شاڵاوه له ستانی شیكاگۆوه ده‌ست پێده‌كات.