Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت ووڵاته‌كه‌ی به‌رنامه‌ی یۆرانیۆمی په‌ره‌پێدراوی ڕاناگرێت - 2003-10-07


سه‌رباری فشاری نێوده‌وڵه‌تی كه‌مال خه‌رزای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت ووڵاته‌كه‌ی به‌رنامه‌ی یۆرانیۆمی په‌ره‌پێدراوی ڕاناگرێت.

ئاژانسی ره‌سمی ئێران له زاری به‌ڕێز خه‌رازیه‌وه ڕایان گه‌یاند كه له كۆنفرانسێكی رێبه‌ره‌ ئاینیه‌كان گوتویه‌تی ڕێگه به هیچ كه‌سێك نادرێت ئێران بێ به‌شی بكات له مافی قانونی بۆ به‌كار هێنانی ته‌كنه‌لۆجی ناوه‌كی.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز خه‌رازی هه‌ڵوێستی حكومه‌ته‌كه‌ی دووباره كردووه كه ئێران نیازی نیه چه‌كی ناوه‌كی دروست بكات و نیازی نیه واز له رێكه‌وتنی نه‌هێشتنی بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی بهێنێت.

XS
SM
MD
LG