Accessibility links

كۆریای باكوور ڕێگه به ژاپۆن نادات به‌شداری بكات له ووتوێژی داهاتو له سه‌ر پڕۆگرامی ناوه‌كی پیۆنگ یانگ - 2003-10-07


كۆریای باكوور ده‌ڵێت ڕێگه به ژاپۆن نادات به‌شداری بكات له ووتوێژی داهاتو له سه‌ر پڕۆگرامی ناوه‌كی پیۆنگ یانگ. به‌ڵام تۆكیۆ ده‌ڵێت كۆریای باكوور هیچ مافێكی نیه له نه‌هێشتنی به‌شداری ژاپۆن له گفتوگۆیه‌كه‌‌دا.

به پێ ی به‌یان نامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاژانسی ده‌نگوباسی ره‌سمی كۆریای باكوور ده‌ڵێت ژاپۆن ڕێ گره له به‌رده‌م چاره‌سه‌ریێكی ئاشتی له سه‌ر كێشه‌ی پرۆگرامی ناوه‌كی كۆریا باكوور و ده‌ڵێت له‌مه‌و دوا متمانه به تۆكیۆ ناكات وه‌كو ئه‌ندامێك له ووتوێژه‌كانی ناوه‌كیدا باس بكات.

ژاپۆن هه‌ڵوێستی پیۆنگ یانگ ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت كێشه‌ی ناوه‌كی كێشه‌یه‌كی دوولایه‌نیه له نێوان كۆریای باكوور و ژاپۆن به‌ڵكو ئه‌نجامی گرنگی ده‌بێت له سه‌ر ناوچه‌كه‌و له سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.

XS
SM
MD
LG