Accessibility links

سه‌رگوتار: ئاوادان كردنه‌وه‌ی عێراق - 2003-10-06


عێراقیه‌كان له ژێر حوكمی ڕژێمی سه‌دام حسین دا نه‌ك ته‌نها دووچاری پێشێل كردنی ز‌‌ه‌قی مافه‌كانی مرۆڤ بووبوونه‌وه به‌ڵكو تووشی ناڕه‌حه‌تیه‌كی ئابوری له‌ڕاده‌به‌ریش بوبونه‌وه.

سه‌دام حسین و یاوه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ری به ملیاره‌ها دۆلاری سه‌رچاوه‌ی ده‌رامه‌تی عێراقیه‌كان به فیڕۆ دا له دروست كردنی كۆشك و ته‌لاری نه‌خشاونه‌خش و کڕینی كه‌ل و په‌لی گران به‌ها.

هاوپه‌یمان به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا سه‌دام حسینی له ده‌سه‌ڵات لابردو ته‌نها ئێستا مه‌یدانی قه‌تڵ وعامكردن و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌دۆزێنه‌وه. ئه‌مانه‌ ڕاستی دڕنده‌یی و بێ به‌زه‌ی سه‌دام حسین ئاشكرا ده‌كه‌ن.

هاوپه‌یمان یارمه‌تی بنیات نانه‌وه‌ی عێراق ئه‌دات و له‌ مانگی دووی ئه‌مساڵه‌وه ئه‌مریكا به‌شداری كردوه به پتر له پێنج سه‌د ملیۆن دۆلار بۆ یارمه‌تی فریاگوزاری و هه‌وه‌ها به بڕی نوسه‌دو هه‌شتا ملیۆن دۆلار بۆ بنیات نانه‌وه‌ی عێراق، به‌ڵام ئه‌مریكا هه‌رخۆی به ته‌نیا نیه و پتر له سی ووڵاتی تر یارمه‌تی دارایی پێش كه‌ش به عێراق ده‌كه‌ن.

ئه‌مه به‌شێك بوو له ووتارێك كه له ناو ئه‌م فایله دانگیه دایه. و ووتاره‌كه‌ش بیر و ڕای حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.

XS
SM
MD
LG