ئێران د‌ه‌ڵێت ئاماد‌ه‌یه به زووترین كات وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی ووزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ووزه‌ی ناوه‌كی بداته‌وه. به‌ڵام ئه‌م هه‌ست ناكات كه پابه‌ند بن به‌و كاته‌ی كه ئاژانسه‌كه له‌م مانگه‌دا بۆیان دیاریكردووه.
باڵیۆزی ئێرانی له تاران بۆ ئاژانسی ووزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی قسه‌ی كردووه و گوتوته‌تی: ئێران به‌رد‌ه‌وامه له هاوكاری كردنی له‌گه‌ڵ پشكنه‌رانی ئاژانسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا.
به‌ڵام رازی نه‌بووه به دیاریكردنی كاتێك بۆ ئیمزا كردنی پرۆتۆكۆلێكی نوێی سه‌باره‌ت به په‌یمان بۆ بڵاو نه‌كردنه‌و‌ه‌ی ووزه‌ی ناوه‌كی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كه به پێ ی ئه‌و پرۆتۆكۆله نوێ یه، پشكه‌نه‌رانی ئاژانسه‌كه د‌ه‌توانن له ناكاو ده‌زگا ناوه‌كی یه‌كان ئێران بپشكنن.
ئه‌وه بوو له مانگی ڕابووردوودا ئاژانسی ووزه‌ی ناوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی هه‌تا وه‌كو 31 ی ئه‌م مانگه‌یان داوه به ئێران كه نیازی ئاشتیانه‌ی به‌رنامه‌ی ووزه‌ی ناوه‌كی بسه ڵمێنێت و چه‌كی ناوه‌كی پێك نه‌هێنێت.