Accessibility links

ئه مڕۆ عێراق وه ك جاران بۆته وه به ئه ندام له رێكخراوی ووڵاتانی فرۆشیاری نه وتدا - 2003-09-24


ئه مڕۆ چوار شه ممه عێراق وه ك جاران بۆته وه به ئه ندام له ڕێكخراوی ووڵاتانی فرۆشیاری نه وتدا واتا ڕێكخراوی ئۆپێك پاش ئه وه ی ئه و جیاوازی ڕوانینانه ی له سه ر باری عێراق هه بوون چاره سه ر كران.

له به راییدا وه زیری نه وتی ڤه نزویلا له گه ڵ به شداری كردنی عێراقدا نه بووه و له كۆبونه وه ی ڤییه نادا وه ك ئه ندامێك به هه موو مافه كانی ئه ندامه تییه وه به هۆی ئه وه ی حكومه تی عێراق له نێو كۆمه ڵگای نێونه ته وه ییدا دانی پیادا نه نداوه.

به ڵام كاربه ده ستانی ڕێكخراوی ئۆپێك دوێنێ سێ شه ممه شه وه كه ی ئه و كێشانه یان چاره سه ر كردووه. شایانی باسه له كۆبونه وه كه ی ئه مڕۆ چوارشه ممه دا یه كه مین جاره كه عێراق له پاش كه وتنی سه دام حسینی سه رۆكی عێراقه وه به شداری كۆبونه وه ی ئۆپێك بكات. وه ئبراهیم به حر ئه لعلوم وه زیری نه وت له م كۆبونه وه یه دا نوێنه رایه تی عێراق ده كات.

XS
SM
MD
LG