Accessibility links

حكومه تی به ریتانیا نكوڵی له وه ده كات كه ڕای گشتی ووڵاته كه ی به هه ڵه دا بردبێت سه باره ت به چه كه كۆمه ڵ كوژه كانی عێراق - 2003-06-02


حكومه تی به ریتانیا نكوڵی له وه ده كات كه ڕای گشتی ووڵاته كه ی به هه ڵه دا بردبێت سه باره ت به چه كه كۆمه ڵ كوژه كانی عێراق كه هۆكاری سه ره كی بوو بۆ لادانی سه دام حسین له ده سه ڵات .

تۆنی بلێری سه ره ك وه زیری به ریتانیا له و ووتارێك دا كه له كۆبونه وه لوتكه ییه كه ی جی هه شتدا پێشكه شی كرد گوتویه تی له سه دا سه د پشتی به و به ڵگانه به ستووه كه له ده زگا جیا جیا كانه وه پێی گه یشتوون و خستونیه ته به رده م ڕای گشتی.

دوو وه زیری پێشووی كابینه ی حكومه تی به ریتانیا كه به هۆی شه ڕی دژی عێراق ده ستیان له كار كێشایه وه، سه ره ك وه زیری به ریتانیا به وه گوناهبار كردووه كه ڕای گشتی و په رله مانی به ریتانیش له هه ڵه دا بردووه وه گوتوشیانه ڕاپۆرته زانیاریه كانی ووڵاته كه یان سه باره ت به به رنامه ی چه كه كیمیایی و بایلۆژیه كانی عێراق واپێ ده چێت زۆری پێوه نرابێت.

XS
SM
MD
LG