Accessibility links

شاره زایانی باڵای وه زاره تی ده ره وه ی ئه مریكا له كاروباری ڕۆژهه ڵاتی ناوه راست  گه یشتنه میسر بۆ یارمه تی دان  له ئاماده كردنی لوتكه ی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست له هه فته ی داهاتوودا - 2003-05-29


شاره زایانی باڵای وه زاره تی ده ره وه ی ئه مریكا له كاروباری ڕۆژهه ڵاتی ناوه راست دا، ولیام بێرنس و ئللیۆت ئابرامس كه سه رۆكایه تی كاروباری ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست له ئه نجومه نی ئاسایشی نیشتیمانی دا ده كه ن گه یشتنه میسر بۆ یارمه تی دان له ئاماده كردنی لوتكه ی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاستی له هه فته ی داهاتوودا.

چاوه ڕوان ده كرێت ڕۆژی هه ینی له گه ڵ سه رۆكی میسری حوسنی موباره ك دا كۆ ببنه وه. یه كێك له كاره گرنگه كانی كارنامه كه یان به ره وپێش چوونی هه وڵه كانی ئاشتی یه له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست دا. هه ر وه ها باوه ڕ ده كرێت بایه ی تری وه ك ئاینده و سه قام گیر كردنی بارودۆخی عێراق و هاوكاری كردنی ئابووری و هه وڵه كانی نێو نه ته وه یی بۆ شه ڕ كردن دژی تیرۆریزم- به شێك ده بێت له كارنامه كه یان.

كاربه ده ستانی ئه مریكا ده ڵین: ئه وان ده ڕواننه ده ستكه وتنی پشتیوانی وڵاتانی عه ره بی بۆ لادانی ئه وانه ی كه پشتیوانی تیرۆر ده كه ن. یه كه م سه ردانی ره سمی سه رۆك بوش بۆ ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست له هاوینه هه واری ده ریای سوری میسری شه رم ئه لشێخه وه له ڕۆژی سێ شه ممه دا ده ست پێ ده كات.

سه رۆك موباره كیش میوانداری لووتكه یه كی شه ش لایه نه ده كات كه تیایدا سه رۆكی چه ند سه ركرده یه كی تری عه ره بیش به شداری ده كه ن. چاوه ڕوان ده كرێت شاهی ئوردنیش شا عه بدولڵه و میر عه بدولڵه بن عه بدول عه زیزی سعودیه و شا محه مه دی شه شه می مه غریب و شاه حه مه د بن عیسای به حرێن به شداری ئه و ووتوێژانه بكه ن.

هه روه ها باوه ڕ ده كرێت سه رۆك وه زیرانی فلستین مه حمود عه باسیش به شداری ئه و كۆبوونه وه یه بكات. له ڕۆژی چوار شه ممه دا، سه رۆك بوش گه شت ده كات بۆ به شی ئه و به ری ده ریای سوور له سه ر به نده ری عه قبه بۆ كۆبوونه وه ی له گه ڵ به ڕێز عه باس و سه رۆك وه زیرانی ئیسرائیل ئاریال شارۆن تا وه كو تیشك بخنه سه ر دواترین پلانی ئاشتی له نێوان ئیسرائیل و فلستینیه كاندا كه به نه خشه ی ڕێگا ناسراوه.

به رنووسی نه خشه ی ڕێگای ئاشتیش له لایه ن ئه مریكا و نه ته وه یه كگرتوه كان و یه كێتی ئه وروپا و روسیا پێك هێنراوه و بانگه شه ی كۆتایی هێنانی توندوتیژی نێوان ئیسرائیل و فلستینیه كان ده كات هه روه ها بۆ وه ستانی له دامه زراندنی نیشته جێ ی جوله كان له ناوچه فلستینیه كانداو كشانه وه ی سه ربازه ئیسرائیلی یه كان، و ئه مه ش بۆ دامه زراندنی ده وڵه تێكی فلستینی له ساڵی 2005 دا.

XS
SM
MD
LG