Accessibility links

گروپێكی نۆ كه سی كاروباری حكومه تی كاتی له عێراقدا ده گرنه ده ست له ماوه ی چه ند مانگی داهاتوودا - 2003-05-05


جه ی گارنه ر، ژه نڕاڵی خانه نشین، به رێوبه ری كاروباره مه ده نیه كان له عێراقدا ده ڵێت: وا چاوه ڕوان ده كات له ماوه ی چه ند مانگی داهاتوودا گروپێكی نۆ كه سی كاروباری حكومه تی كاتی له عێراقدا بگرنه ده ست.

ئه مڕۆ دووشه ممه به ڕێز گارنه ر له به غدا گوتویه تی ئه و نۆ رێبه ره نوێنه رایه تی لایه نه جیا جیاكان ده كه ن و پێكه وه كارده كه ن بۆ دروست كردنی سه ركردایه تیه ك، به ڵام باسی له وه نه كردووه ئایا ئه ركه كانیان چۆن به ڕێوه ده به ن.

پێنج كه سی یه كه م له و نۆ كه سه ئه حمه د چه له بی یه كه سه رۆكی كۆنگره ی نیشتیمانی عێراقه و ڕێبه رانی هه ردوو لایه نه كانی كوردیش تیادایه، كه بریتین له مه سعود بارزانی سه رۆكێ پارتی دیمۆكراتی كوردستانی عێراق و جه لال تاڵه بانی سكرتێری گشتی یه كێتی نیشتیمانی كوردستان.

ئه ندامانی تری گروپه كه ش بریتین له ئه یاد عه لاوی له هاوپه یمانیه تی نیشتیمانی عێراق و عه بدل عه زیز ئه لحه كیم كه برا بچوكی محه مه د باقر ئه لحه كیمی سه رۆكی ئه نجومه نی باڵای شۆرشی ئیسلامی عێراقه.

ژه نه ڕاڵ گارنه ر ده ڵێت له وانه یه ئه م گروپه زیاد بكرێت تا كو نوێنه رێكی مه سیحیه كان و كه سایه تیه كی تری سوننه ئاینزا ببنه ئه ندام تیادا.

سه باره ت به مه سه له یه كی تریش جه نڕاڵ گارنه ر گوتویه تی واچاوه ڕوان ده كات پاوڵ بریمه ر ی دیپلۆماتی دێرینی ئه مریكا له هه فته ی ئاینده دا بگاته عێراق وبه ر پرسیێتی پرۆسه ی سیاسی ئه مریكا وه ر بگرێت له عێراقی پاش شه ڕدا.

شایانی باسه ژه نه راڵ گه رانه ر ئه م لێدوانانه ی خۆی بۆ په یامنێران دا له ده مێكدا خۆی ئاماده كردووه به ره و شاری به سره ی باشوری عێراق بڕوات بۆ ئه وه ی سه ردانی خوێندنگایه ك و نه خۆشخانه وپاڵاوگه ی نه وت بكات و هه روه هاش له گه ڵ رێبه رانی خۆجێ یی شاره كه دا كۆببته وه.

XS
SM
MD
LG