Accessibility links

واشنتون ده یه وێت كاره مرۆیه و سه ربازی یه كانی عێراق بكاته سێ به ش - 2003-05-03


ڕاپۆرته كانی هه واڵ ڕاده گه یه نن كه كاربه ده ستێكی باڵای ئه مریكی گوتویه تی: واشنتون ده یه وێت كاره مرۆیه و سه ربازی یه كانی عێراق بكاته سێ به ش و له ژێر كۆماندی ئه مریكا و بریتانیا و پۆڵۆنیادا بێت.

ئه م كاربه ده سته باڵایه، ئه م تێ بینی یانه ی ڕاگه یاند له ڕۆژی هه ینی دا له کاتتێك كه وه زیری به رگری دۆناڵد رامسفیڵد بۆ ماوه یه كی كورت له لندن وه ستا.

هه مان كاربه ده ست گوتویه تی شه ش وڵاتی تریش ڕازی بووه به به شداری كردنی سه ربازه كانیان له هه وڵه كانی ئاوادان كردنه وه و نه هێشتنی مین و دابین كردنی چاودێری پزیشكی دا.

له هه مان كاتدا، ڕاپۆرته كانی هه واڵ ده ڵێن كه چاوه ڕوان ده كرێت، كۆشكی سپی دیپلۆماتی پێشوو شاره زا له كاروباری تیرۆرزمدا پاوڵ برێمه ر بكاته سه ركرده ی نوێی كاره كانی سیڤیل له عێراق دا. و به پێی ووته ی كاربه ده ستان، چاوه ڕوان ده كرێت ئه و هه واڵه له به یاننامه یه كی ره سمی دا، هه فته ی داهاتوو ئاشكرا بكرێت.

هه روه ها ڕۆژی هه ینی كه شتی یه ك له پرۆگرامی خۆراكی جیهان یه وه گه یشته به نده ری ئوم قه سر تاوه كو به شێكی زۆری پێداویستی خوارده مه نی بۆ یه كه م جار بگه یه نێته وڵاته كه له دوای روخانی سه دام حسینه وه.

هه روه ها له دوورگه ی یۆنانی رۆهۆدس وه زیرانی ده ره وه ی وڵاتانی یه كێتی ئه ورۆپا كۆ بوونه وه به مه به ستی به شداری كردن له كاره كانی ئاوه دان كردنه وه ی عێراقدا.

XS
SM
MD
LG