ئه مرۆ دووشه ممه هێزه سه ربازیه كانی ئیسرائیل هێرشیان كردوته سه ر شاری نابلس ی كه ناری ڕۆژئاوا و رێبه رانی ناوچه یی دوو ڕێكخراوی میلیشیایی فه له ستینیه كانیان ده ست گیر كردووه كه به رپڕسیێتی خۆیان له هێرشه خۆكوژیه كه ی هه فته ی ڕابردوودا ڕاگه یاند بوو.
دوا به دوای شه ڕه ته قه یه ك، هێزه سه ربازیه كانی ئیسرائیل ڕێبه ری ئه و ناوچه یه ی هێزی شه هیدانی ئه لئه قسایان ده ستگیركردووه. هه روه هاش سه ركرده ی باڵه چه كداریه كه ی به ره ی میللی بۆ ڕزگار كردنی فه له ستین، هه ردوو ڕێكخراو ده ڵێن له ڕۆژی پێنج شه ممه ی ڕابردوودا پێكرا پلانی هاوبه شیان هه بووه بۆ ئه نجام دانی هێرشێكی خۆ كوژی بۆ سه ر وێستگه یه كی شه مه نده فه ر له ناوجه رگه ی ئیسرائیلدا كه بووه مایه ی كوژرانی هاووڵاتیه كی ئیسرائیلی و بریندار بوونی ژماره یه كی تر.