Accessibility links

ئه حمه د چه له بی سه رۆكی كۆنگره ی نیشتیمانی ئێراقی ده ڵێت سه دام حسین ماوه  و له ناو ئێراقدا هاتو چۆ ده كات - 2003-04-21


ئه حمه د چه له بی سه رۆكی كۆنگره ی نیشتیمانی ئێراقی ده ڵێت سه دام حسین ماوه و له ناو ئێراقدا هاتو چۆ ده كات.

ئه مڕۆ دووشه ممه به رێز چه له بی به ڕادیۆی به ریتانیای گوتووه زانیاری سه باره ت به جم و جۆڵه كانی سه دام حسین وه رگرتوه و به هه مان شێوه ش زانیاری سه باره ت به كوڕه كانیشی. به ڵام ئه و زانیاریانه پاش 24 كاتژمێر له به جێ هێشتنی ئه و ناوچه یه ی سه دام حسین لێبوه وه ری گرتووه. وه گوتوه یه تی لایه نه كه ی خۆی كارده كات بۆ وه رگرتنی زانیاری نوێ تا جێ و رێی سه دام حسین بزانێت.

هه روه ها له و گفتوگۆیه دا له گه ڵ ڕادیۆی به ریتانیادا به رێز چه له بی گوتویه تی نه ته وه یه كگرتوه كان له ئێراقدا متمانه یه كی كه می هه یه وه ده بێت ڕۆلێكی سنورداری هه بێت له سه ر له نوێ بونیات نانه وه ی ئێراقدا. هه روه ها ئه وه ش گوتۆته وه كه ئه وه هیچ نیازێكی نییه له حكومه تی نوێی ئێراقدا ئه ركێكی سیسیانه وه ر بگرێت.

به رێز چه له بی له ساڵی 1958 دا و له ته مه نی نه وجه وانیدا ئێراقی جێ هێشتووه، له هه فته ی ڕابردوودا به هاوكاری ووڵاته یه كگرتوه كانی ئه مریكا گه ڕاوه ته وه بۆ به غدا.

XS
SM
MD
LG