Accessibility links

هێزه كانی تایبه ت كه له لایه ن  مارینزه  ئه مریكایه كانه وه  پشتگیری  لێ كراوه،  به رزان  تكریتیان له به غدا ده ست گیر كردووه - 2003-04-17


قسه كه ری كۆماندی ناوه ندی ژه نه راڵ ڤنسێنت برووكس ده ڵێ: هێزه كانی تایبه ت كه له لایه ن مارینزه ئه مریكایه كانه وه پشتگیری لێ كراوه، به رزان تكریتیان له به غدا ده ست گیر كردووه و له كردارێكی چالاكیان دا له به ره به یانی رۆژی پێنج شه ممه دا.

به رێز بروكس گوتی: "گرتنی بارزان تكریتی پابه ندی ئێمه نیشان ده دات سه باره ت به توندبوونمان له راوكردنی ئه ندامه كانی په رت و بلاو بوونی رژیمه شكست خواردووه. كۆشه كانی كه په یوه ندیان به رێبه ره كانی دیكه ی رژیمه كه وه هه یه به رده وامن."

ژه نراڵ بروكس برزان تكریتی به ڕاوێژكارێكی باڵای سه دام حسین له قه ڵه م داو گوتی زانیاری گرنگی ده رباره ی رژێمی ئێراقی له لایه. ناوی به رزان تكریتیش سی و هه شته مین ناوی سه ر په نجاو پێنج ناوه كه ی لستی ویستنی هه ڵهاتووه ترسناكه كانی هێزی هاوپه یمانبووه.

هه روه ها ژه نه راڵ بروكس جه ختی له سه ر ئه وه كرد كه هێزه كانی هاوپه یمان بنكه بنه ڕه تی یه كانی له شكری گروپی ئو پۆسیزیۆنی ئێرانیان بومباران كردوه كه به مجاهدینی خه لق ناسراون و بنكه كانیان بۆ ماوه ی 10 ساڵ زیاتره له ئێراق دان.

به رێز برووكس گوتی:

"ئێمه له ئاگادارین كه مجاهیدین خه لق ل ناو ئێراق هه ن و بێگومان ئه وه ماوه یه كه ئه وانمان كردوته نیشانه ی په لاماره كانمان. كارێكی وا ئێستا له ئارا دایه بۆ هه وڵدانی دابین كردنی جۆره رێكه وتنێك كه وا ئاگه ر به س ساز بێ و خۆ بده نه ده سته وه.

ئه م گروپه له ساڵی 1997 ه وه به رێكخراوێكی تیرۆریستی له لایه ن وه زاره تی ده ره وه ی ئه مریكی یه وه دانراون. به ڵام هه ندێ له ئه ندامانی كۆنگرسی به گروپێكی دۆستانه و پشتگیركه ری دیموكراسی و دژی توند ڕه وی ئاینی و ده ڵێن ئه مانه فشارێكی كاریگه رانه ده خه نه سه ر ئێران.

هه ر وه ها كۆماندی ناوه ندی باسی له به رگری زیاتر كرد و ژه نراڵ برووكس گوتنی هێزی پیاده ی چواره می تازه گه یشتوو رووبه رووی شه ڕه ته قه بوون له ناوچه ی ده وروبه ری بنكه ی ئاسمانی تاچی كه ده كه وێته باكوری به غداوه.

وه گوتی سه ربازه ئه مریكی یه كان ژماره یه ك له ئه فسه ری دوژمنیان كوشت و ژماره یه ك تانكی ئێراقیان له ناوبردووه و نزیكه ی 100 سه ربازی ئێراقیان به دیل گرت.

وه گوتی هێزه كانی دوژمن به شێوه یه كی چاك چه ك كرابوون و سیسته می دوو موشه ك هه ڵدانیان ئوتومبیلی گواستنه وه ی سه ربازه كانیان و گه نجینه ی موشه كی زه مینی به زه مین یان هه بووه و ژه نه راڵ برووكس گوتی: كۆمه لێك كرداری بێ كانونی و توند و تیژی له باكووری ئێراق دا له موسل ڕوویداوه. وه به پێ ی راپۆرته كان 17 ئێراقی له دوو روداوی جیاوازدا كوژراون له ماوه ی ئه م هه فته یه دا.

XS
SM
MD
LG