Accessibility links

ووتاری ڕادیۆی حه فتانه ی سه رۆك بوش - 2003-04-13


سه رۆك بوش ده ڵێ له كاتێكدا كه حكومڕانی سه دام ده بێته ڕابردوو، جیهان هه موكاتێك یادی روخساری حه فته ی یه كه می ئه م ووڵاته ده كاته وه كه هه ر وه ك سه رۆك بوش ناوی لێنا (ووڵاتی ده یان ساڵانی ترس و زۆرداری).

له ووتاری ڕادیۆی حه فتانه یدا سه رۆك بوش ئاماژه ی بۆی كه وتنی شاری به غدا ده كا و هه روه ها ئاگاداری هێزه كانی هاوپه یمان ده كات كه هێشتا له وانه یه به ره نگاری شه ری سه خت ببنه وه دژ به لایانگرانی سه دام حسین به درێژایی سنوری سوریا و هه روه ها له شاری تكریت كه سه رۆكی ئێراقی تیا له دایك بووه و ده كه وێته باكوری پایته ختی ئێراقه وه.

سه رۆك بوش گوتی: "مۆته كه ی حوكمڕانی سه دام حسین به م زوانه كۆتای دێت و هاوڵاتیانی ئێراقی باش و به هره دار ئازاد ده بن له هه ڵبژاردنی ڕێبه ره كانیان ئه وانه ی كه ڕێز له مافه كانیان ده گرن و نوێنه رانی ڕاسته قینه یان ده بن. هه مو جیهان خیرخوای ئه وانیان ده وێت و دوستایه تی هاوڵاتیانی ووڵاته یه كگرتوه كانی ئه مریكایی به ده ست دێنن."

هه ر سێ سه رۆكه كانی ووڵاتی فه ره نسا و ڕوسیا و ئه لمانیا له كۆبونه وه لوتكه ییه كه ی سه نت پیته ر بێرگ كه دوێنێ شه ممه كۆتایی هات، دووپاتیان كردوه كه ده بێت نه ته وه یه كگرتوه كان ڕۆڵی سه ره كی یان هه بێت له بنیادنانه وه ی ئێراقدا.

له كۆبوونه وه كه ی نێوان سه رۆك بوش و سه رۆك وه زیری به ریتانی تۆنی بلێر له هه فته ی ڕابردودا به ستیان، له ئێرله ندای باكور، هه ردوو به ڕێزان ڕێكه وتن له سه ر ئه وه ی كه نه ته وه یه كگرتوه كان ڕۆڵێكی به رچاو ده بینێت به تایبه تی له ئه نجامدانی كاری فریا گوزاریدا.

سه رۆك بوش ده ڵێ ڕۆڵی سه ره كی له ئه و ووڵاتانه ده بێت كه به شداری شه ریان كرد و هێزه كانمان ئێستا له وه دایه كه ئاسایش به رقه رار بكه ن و یارمه تی دامه زراندنی ده سه ڵاتێكی كاتی ئه ده ن بۆ ئێراق كه به ره و هه ڵبژاردنی نوێیان ده بات.

له و كاته ی كه كۆتای به ڕژیمی توقاندنی سه دام ده هێنرێت، هاوڵاتیانی ئێراقی هیوا ڕاسته قینه كانیان ئاشكرا ده كه ن ئه وه ی كه هه میشه له دڵیاندا بوو. نابێت به لای هیچ كه سێكه وه سه یر بێت كه هاوڵاتیانی ئێراقی وه كو هه مو نه ته وه یه ك ڕقیان له سه ركوت كردنه و خوشحالی ده ر ده برن بۆ ئازادیان.

هه روه ها نابێت به لای هیچ كه سێكه وه سه یر بێت كه له هه موو نه ته وه یه كدا و له هه موو كه لتورێكدا دڵی مرۆڤ داخوازی هه مان شتی باش ده بێت هه ر وه ك شكۆمه ندی و سه ربه ستی و هه روه ها ده رفه ت بۆ ژیانی باشتر.

لێپرسراوانی كۆشكی سپی ده ڵێن هه رچه نده سه رۆك بوش خۆشحاڵه به نه مانی ڕژیمی سه دام حسین به ڵام ئاماژه ی یه وه دا كه هێزه كانی هاوپه یمان له وانه یه دووچاری كوشتن و بریندار بونی تر ببنه وه له وكاته ی كه شه ڕ به رده وام ده بێت.

هێزه كانی ئه مریكایی خۆیان سازده ده ن بۆ په لاماردانی دوانیكه ی دڵسۆزدانی لایه نگرانی و سه دام له شاری تكریت كه 150 كیلۆمتر له باكوری به غداوه دووره، ئه وه ش پاش چه ند ڕۆژێك له وه ی كه فرۆكه كانی ئه مریكایی بوردومانی بنكه و سه نگه ره كانی هێزه كانی پاسه وانانی كۆماری ده كه ن.

XS
SM
MD
LG