Accessibility links

سه رۆك بوش  گوتویه تی  هێشتا  نازانین  سه دام حسین  چی  به  سه ردا  هاتووه - 2003-04-12


ئه مانه یه كه مین ڕاگه یاندنی سه رۆك بوش بوون له وه تای به غدا له لایه ن هێزه كانی هاوپه یمانانه وه كۆنترۆل كراوه و قسه كانی تێكه ڵ بوون له گه ش بین و جوره ئاگاهی دانێك. وه گوتویه تی هێشتاش نازانین سه دام حسین چی به سه ردا هاتووه سه ر باری ئه وه ی سه دام بۆ ده یان ساڵ فه رمانڕه وایه تی ئێراقی كردووه ده سه ڵاتی نه ماوه.

سه رۆك بوش ووتی: " نازانم سه دام حسین له كوێ یه، نازانم ماوه یان مردووه به ڵام ده زانم كه چی دی له ده سه ڵاتدا نی یه."

سه رۆك بوش ده ڵێت شه ڕ ته واو نابێت تا ئه و ده مه ی دوا پاشماوه ی ئه م ڕژێمه له ناو ده برێت و چه كه كۆمه ڵ كوژیه كانیش له ناو ده برێن.

سه رۆك بوش ووتی " ئه م شه ڕه له ده مێكدا ته واو ده بێت كه سه ركرده كانی له شكرمان له مه یدانه وه پێم ده ڵێن ئامانجی خۆمان پێك هێناوه."

له ڕاگه یاندنه ڕۆژنامه نوسیه كه دا سه رۆك بوش هیچ گومانێكی نه هیشته وه كه چه ند دڵخۆش بووه به وێنانه ی خۆشحاڵی ئێراقیه كانی نیشان داوه له به غدا كاتی كه په یكه رێكی گه وره ی سه دام حسین ده شكێنن.

سه رۆك بوش ووتی " پێم وا نییه هه رگیز ئه و دیمه نه م له یاد بچێت و هه روه ها دڵنیاشم له وه ی زۆر كه سی تریش له یادیان ناچێت له به غدا په یكه ری سه دام حسین ده ڕوخێت. پاشانیش ئه و خۆشیه ی به سه ر ڕوخساری هاووڵاتیانه وه بووه كاتی هه ستیان به وه كردووه كه ئه و ترس و تۆقاندنه ی له سه ریان بووه نه ماوه."

سه رۆك بوش ئه م ڕاگه یاندنانه ی خۆی له نه خۆشخانه ی به سێسدا داوه كه یه كێكه له و دوونه خۆشخانه له شكری یه ی له ناوچه ی واشنتۆن تیماری برینداره كانی كاری سه ربازی ئازادیی ئێراق ده كه ن. هه ر له وێش سه رۆك بوش وێنه ی به هێز و تۆكمه ی ڕوخساری ژنانن و پیاوانی هێزی سه ربازی ئه مریكای بینی كه له سه ر جێگه كانی نه خۆشخانه یان له سه ر كورسیه چه رخداره كان بوون وه گوتویه تی پێیان گوتووه ئه و سه ربازه بریندارانه داوای ئه وه یان كردووه به زووترین كات چاره سه ر بكرێن تا بتوانن خێراتر په یوه ندی به یه كه سه ربازیه كانیانه وه بكه ن له ئێراقدا.

سه رۆك بوش ووتی: " لێره له به سێسدا قاره مانان هه ن خه ڵكانێك كه ده یانه وێت خۆیان بكه نه قوربانی بۆ شتێك كه له خۆیان گه وره تره. وه ك هاووڵاتیه كانی ئه مریكی هه ست به به خته وه ری ده كه م كه ئه ندامی ووڵاتێكم دانیشتوانه كه ی خواستیانه كاری ئاوه ها مه زن بكه ن."

له میانه ی ئه م سه ردانه یدا بۆ نه خۆشخانه ی به سێسدا، سه رۆك بوش میدالیای به خشیه هه ندێك له وانه ی له شه ڕدا بریندار بوون هه روه ها بووه به شاهیدی ڕه سمی بۆ دوان له برینداره كان كه سوێندی یاساییان خوارد بۆ بوون به هاووڵاتی ئه مریكی.

سه رۆك بوش ووتی " یه ك له مه كسیكۆ وه و یه كێكی تریش له فلیپینه وه خه ڵكانێك ڕووه و ده ره وه ی سنوره كانی ئه مریكا ده ڕۆن و له پێناوی ئاشتی و ئاسایشدا ژیانی خۆیان ده خه نه مه ترسیه وه."

شایانی باسه سه رۆك بوش كاتێكی زۆری له گه ڵ زیاتر له حه فتا برینداری هێزی سه ربازی ووڵاته یه كگرتوه كانی ئه مریكا دا به سه ر برد و هه روه هاش له گه ڵ كه س و كاره كانیاندا.

XS
SM
MD
LG