Accessibility links

عیراق دیله كان - 2003-03-24


سه رۆك بوش ده ڵێ: هه ر عێراقییک به شێوه یه كی خراپ ڕه فتاری گیراوه كانی شه ڕ بكات ئه وا به تاوانباری شه ڕ داده نرێن.

به رێز بوش رۆژی ئێك شه ممه ووتی: من وا چاوه ڕوان ده كه م كه عیراق ره فتارێكی مرۆڤانه ی گیراوه كانه ئه مریكایه كان بكات هه ر وه كو چۆن هێزی له شكه ری ئه مریكای ره فتاری سه ربازه عێراقیه كان ده كه ن.

به رێز بوش تێبێنی دا له دوای راگه یاندنه كی پنتاگۆن كه 12 سه ر بازی ئه مریكی ده ستگیر كراون و ژماره یه كیش لێ یان كوژراون دوای ئه وه ی كه عێراق كه مینێكی یان له باشوور بۆ دانابوون.

وه كه ناڵی ته له فزیۆنی عه ره بی ئه لجه زیره ی بنكه له قه ته ر وێنه ی ئه و لاشانه ی كه له وانه یه سه ربازی ئه مریكین بڵاوی كردبووه و كاربه ده ستی وه زیری ده ره وه ی ئه مریكی ده ڵێ ئه و وێنه ڤیدیۆیانه ده ریده خن كه لاشه كان برین له سه ریان دا هه یه و له وه ده چێت گووله باران كرابن.

هه روه ها ئه و ڤیدیۆیه پێشانده دات كه دیله كان پرسیار و لێكۆڵینه وه یان له گه ڵدا كراوه. وسه ركرده یه كی سه ربازی باڵای ئه مریكی ئه و ڤیدیۆیه ی به كرده وه یه كی دڵته زێن له قه له م دا.

وه زیرێ به رگری ئه مریكاش دۆنالد رامسفیڵد ووتی بڵاو كردنه وه ی وێنه ی ئه و سه ربازه دیله كانی شه ره كه هه موویان لاشه كانیان شێوێیزابوو سه رپێچی كردنه له ڕێكه وتنامه ی جنیڤ.

عێراق ده ڵێ پاپه ندی یاسای نێو نه ته وه ی ده كه م به ڵام به شێوه یه كی راسته وخۆ باسی له گووله بارانكردنه ی ئه و دیلانه نه كرد.

XS
SM
MD
LG