<!-- IMAGE -->
سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ داوا ده‌کات قانونێـکی نوێ دژه تێرۆریزم له وڵاته‌که‌یاندا دابنرێت، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی مۆسـکۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی کرده ڕۆژێـکی ماته‌مینی بۆ ئه‌و 39 که‌سه‌ی له دوو ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که‌ی ناو میترۆکانی مۆسـکۆ ڕۆژی دووشه‌ممه کوژران.
سه‌رۆکی ڕووسیا له لێـدوانێـکیدا که له ته‌له‌فیزیۆنه‌وه په‌خش کرا داواشی کرد ڕێ‌وشـوێنی نوێ بگیرێته‌به‌ر بۆ پاراسـتنی هێڵه‌کانی گواسـتنه‌وه‌ی گشتی و شـوێنه گشـتیـیه‌کان.
هاوکاتی ئه‌وه‌ی به‌ڕێز مێدڤێدێڤ قسه‌ی ده‌کرد هاوڵاتیان چه‌پگه گوڵیان له پاڵ وێنه‌ی قوربانیـیه‌کان له شوێنی دوو ته‌قینه‌وه‌که‌دا داده‌نا و هه‌روه‌ها مۆمیان داده‌گیرسـان.
له لایه‌کی دیکه‌ی پایته‌ختی ڕووسیا، کڵێسـای ئارثۆدۆکسی ڕووسی ڕێوڕه‌سمێـکی تایبه‌تی نوێژ و نزای بۆ گیانی قوربانیانی دوو هێرشه‌که سـازکرد. که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنیش هه‌ر به‌و هۆیه‌وه به‌رنامه ئاسایی‌یه‌کانی خۆیان هه‌ڵوه‌شـانده‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه میترۆکانی ناو مۆسـکۆ به ته‌واوی کاریان کردووه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و دوو هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌و دوو ژنه خۆکوژه‌ی هێرشه‌کانیان ئه‌نجام‌داوه په‌یوه‌ندیـیان به ئیسلامیـیه یاخیبووه‌کانی ناو کۆماره‌کانی باشوری ڕووسیاوه هه‌بووه.