<!-- IMAGE -->
دکتور مه‌حمود عوسمان ڕامیارزانی دێرینی کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق، له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌مجاره پـێـگه‌ی کورد له جاری پـێشوو که‌متره و له 23% بوو 17% دابه‌زیوه و تا ئێستاش هه‌ر چوار لیسته کوردیـیه‌که پـێـکه‌وه دانه‌نیشتوون بو ئه‌وه‌ی ڕێـک‌بکه‌وون له به‌غدا ده‌بێت چی بکه‌ن. دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت ئه‌وه نیـیه لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کان نه‌یانه‌وێت کیشه هه‌ڵپه‌سـێراوه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، به‌ڵـکو ئه‌وان هه‌ر بڕواشیان پـێـی‌نیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:44 خوله‌كه.