Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له‌ که‌ربه‌لا 5 که‌س ده‌کوژرێن


<!-- IMAGE -->

به‌رپـرسـانی عێراقی ده‌ڵێن 2 ئۆتۆمبیلی مینڕێژراو له‌ لای مه‌رقه‌دێـکی پـیرۆزی شیعه‌کان له‌ که‌ربه‌لا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا 5 که‌س کوژراون و به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 55 که‌سی دیکه‌ برینداربوون.

پـۆلیس گوتوویه‌تی یه‌که‌مین ته‌قینه‌وه‌یان له‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا له‌ نزیک مه‌رقه‌دی ئیمام حسێن که‌ مه‌زارێـکی موسڵمانه‌ شیعه‌ ئاینزاکانه‌ ڕوویداوه‌.

به‌رپـرسـان گوتوویانه‌ دووهه‌مین ته‌قینه‌وه‌یان چه‌ند خوله‌کێـک به‌ دوایدا له‌ نزیـک نووسینگه‌ی پارێزگادا ڕوویدا.

XS
SM
MD
LG