<!-- IMAGE -->
د. که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت کورده‌کان هێڵی سووریا‌ن نییه بۆ هاوپه‌یمانێتیکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کاندا و هه‌روه‌هاش کورده‌کان مه‌رجی خۆیان هه‌یه بۆ هاوپه‌یمانێتیکردن جا له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێکدا بێت وه ده‌شڵێت ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن به ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌نگی عێراقیه‌کانی نازانێت چونکه ته‌زویر کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌بووه. له گفت وگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتباو لایه‌نه کوردییه‌کان به یه‌ک لیست به‌شدار بونایه له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ئه‌وا ژماره‌یه‌کی زیاتری کورسی له په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ده‌ست ده‌هات، وه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که هاوهه‌ڵوێستی له نێوان لایه‌نه کوردییه‌کاندا له ناو په‌رله‌مانی داهاتودا گرنگه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:49 خوله‌كه.