<!-- IMAGE -->
ڕۆژی دووشه‌ممه و له ده‌می قه‌ره‌باڵغی به‌یانیاندا دوو ژنی خۆکوژ خۆیان له ناو دوو وێزگه‌ی هاتوچۆی میترۆ له مۆسـکۆ ته‌قاندۆته‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌م 38 که‌س کوژراون و 65 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م له ناو وێزگه‌ی لوبیانکا ڕوویدا و له‌وێ به لایه‌نی که‌م 23 که‌س کوژران. ئه‌و وێزگه‌یه ده‌که‌وێته ژێر باره‌گای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیاوه، ئه‌و ده‌زگایه‌ی شـوێنی KGB واته ده‌زگای سیخوڕێتی سه‌رده‌می سـۆڤێتی گرتۆته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌میش پاش 40 خوله‌ک له ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م له دوری 4 وێزگه‌ی تر له پارک کولتوری ڕوویدا و له‌وێش 14 که‌س کوژران.
سه‌رۆکی ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا ئه‌لێـگزانده‌ر بۆرتنیکۆڤ له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ گوتی هه‌موو به‌ڵـگه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ئه‌م دوو هێرشه ده‌ستی تێرۆریسـته‌کانی ناوچه‌ی باکوری قه‌وقازی تێدایه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپرسـیارێتی خۆی له‌و هێرشـانه ڕانه‌گه‌یاندووه. به‌ڵام مانگی ڕابردوو میلیتانه‌کانی چه‌چان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کردبوو شه‌ڕه‌که‌یان بۆ ناو شـاره‌کانی ڕووسیا بگوێزنه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن به‌هۆی ئه‌م هێرشـانه‌وه گه‌شـته‌که‌ی بۆ سـڕبیا هه‌ڵوه‌شـانده‌وه و گه‌ڕایه‌وه بۆ مۆسکۆ.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ئیدانه‌ی هێرشـه‌کانی کرد و گوتی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ڕووسیا یه‌ک ده‌گرن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی و توندوتیژی.