<!-- IMAGE -->
شۆڕش حاجی کاندیدی براوه‌ی لیسـتی گۆڕان له پارێزگای هه‌ولێر له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت ئێمه و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌سـتپـێشـخه‌ریمان کردووه که پـێش ئه‌وه‌ی هیچ جۆره گفتوگۆیه‌کی فه‌رمی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی عێراقدا بکرێت پـێویسـته هه‌موو لایه‌نه کوردیـیه‌کان کۆبـبینه‌وه و وتار و به‌رنامه‌ی خۆیان یه‌ک بخه‌ن. ده‌شڵێت له‌و دانیشتن و گفتوگۆیانه‌ش ئێمه به‌رنامه‌ی کاری خۆمان باس ده‌که‌ین و هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌که‌ین که ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی پـێـکه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین داکۆکی له‌سه‌ر ده‌که‌ین و له هه‌مان کاتیشـدا هه‌ر شـتێـک له پشـتی ئێمه‌وه بکرێت ئه‌وا ئێمه داکۆکی لێ‌ناکه‌ین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:05 خوله‌كه.