Accessibility links

سه‌رۆکی ناتۆ خۆشـحاڵی خۆی له‌مه‌ڕ په‌یمانـنامه‌ی چه‌کی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا ده‌رده‌بڕێت


<!-- IMAGE -->

سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی ناتۆ سـتایشی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی نوێی نێوان وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا ده‌کات که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی.

له‌ وته‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌ میانه‌ی کۆڕی ئاسایشی له‌ برۆکسل ئه‌ندرێس فۆگ ڕاسـمۆسین گوتی په‌یمانـنامه‌ نوێـیه‌که‌ ڕه‌نگه‌ هاوکاری زیاتر له‌ نێوان ڕووسیا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆی لـێبکه‌ێته‌وه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا دوێنێ ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا له‌سه‌ر هه‌ره‌ گشـتگیرترین په‌یمانـنامه‌ی کۆنتڕۆڵـکردنی چه‌کی ناوه‌کی له‌ ماوه‌ی نزیکه‌ی 20 سـاڵدا ڕێـکه‌وتوون.

به‌ گوێره‌ی په‌یمانـنامه‌ مێژوویی‌یه‌که‌ که‌م‌کردنه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی چه‌کی ناوه‌کی مه‌ودا درێژی هه‌ردوو زلهێزترین خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کی که‌م‌ده‌کاته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی سێناتی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی ڕووسیا په‌یمانـنامه‌که‌ په‌سه‌ند بکه‌ن.

سه‌رۆک ئۆباما گوتی خۆی و دمتری مێدڤێدێڤی هاوتای ڕووسیایی ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ مۆرکردنی په‌یـمانـنامه‌ی ناسـراو به‌ سـتارت له‌ هه‌شتی مانگی ئاینده‌دا له‌ پراگی پایته‌ختی چیک کۆبـبنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ڕێـکه‌وتنـنامه‌که‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات هه‌ردوو وڵات به‌ نیازن جیهان به‌ره‌و ئاقاری که‌مـکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کیدا به‌رن.

هاوکات وته‌بێژی سه‌رۆکی ڕووسیا به‌ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئنته‌ر فاکسی ڕووسی گوت ڕێـکه‌وتنـنامه‌که‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی هه‌ردوو وڵات له‌خۆده‌گرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG