<!-- IMAGE -->
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی عێراقیه‌کانیش یه‌کبگرنه‌وه هێشتاش پێویست به لایه‌نی سێهه‌م ده‌بێت به‌شداربێت له‌گه‌ڵیاندا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که.
له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت له ڕوانگه‌ی ئه‌زمونه جیاجیاکانی کورددا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له نوری ئه‌لمالیکی و ئه‌یاد عه‌لاویدا ئه‌وا بۆ کورد لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا باشتر ده‌بێت بۆ هاوپه‌یمانێتی کردن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.