<!-- IMAGE -->
له میانه‌ی ده‌سـتپـێـکردنی وتووێژی سـتراتیژی ئاست باڵا سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ئاسایش و ئابوری‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن به‌ڵێنی ڕۆژێـکی نوێی دا بۆ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان واشنتن و پاکسـتاندا.
له میانه‌ی ده‌سـتپـێـکردنی یه‌که‌مین دیالۆگی سـتراتیژی له‌سه‌ر ئاسـتی وه‌زیران له واشنتن کلنتن پـشـتڕاسـتی کرده‌وه له‌وه‌ی نا تێـگه‌یشـتن له مه‌سه‌له‌ی ئاسـتی په‌یوه‌ندیـیه‌کان له لایه‌ن هه‌ردوو لایان له ماوه‌ی سـاڵانی دوایـیدا زیادی‌کردووه، به‌ڵام گوتیشی کاربه‌ده‌سـتان بۆ چاره‌سه‌رکردنیان کارده‌که‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان شـا محه‌مه‌د قوره‌یشی گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتان مێژوویه‌کی قوڵی کارکردنیان هه‌یه له‌سه‌ر مه‌به‌سـتێـکی هاوبه‌ش که بریتیـیه له هاوکاریـیه‌کی سه‌رکه‌وتووانه دژ به یه‌کێتی سـۆڤێتدا. به‌ڵام گوتیشی هه‌زاره‌ها پاکسـتانی بێ گوناح له میانه‌ی هێرشه تێرۆریسـتیه‌کانی سـاڵانی دوایـیدا بوونه‌ته قوربانی و ئابوری وڵاته‌که‌ش به‌هۆی ئه‌و شـه‌ڕه‌وه زیانێـکی زۆری پـێـگه‌یشـتووه.