کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن یاخیبووان هێرشـیان کردۆته سه‌ر خاڵێـکی پـشـکنینی له‌شـکری له باشوری به‌غدا و 5 سه‌ربازیان کوشـتووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هێرشه‌که له گوندی ڕه‌زوانیـیه ڕوویداوه، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری زیاتر له‌و باره‌یه‌وه تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه نیـیه. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش هه‌ر له هه‌مان گوند هێرش کراوه‌ته سه‌ر تاوه‌رێـکی چاودێری هێزه‌کانی پـۆلیس و 2 پـۆلیس کوژراون.
له لایه‌کی دیکه و هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا بۆمبێـکی لاڕێ ته‌قیوه‌ته‌وه و 3 که‌سی بریندارکردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به گشـتی توندوتیژی له عێراقدا که‌مبۆته‌وه به به‌راورد به‌وانه‌ی له نێوان سـاڵانی 2005 بۆ 2007 ڕوویان ده‌دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا له هه‌ندێـک ناوچه‌دا هه‌ر به‌رده‌وامه له‌وانه له چه‌ند شوێنێـکی به‌غدا.