سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئه‌مه‌ریکای ڕه‌تکرده‌وه سه‌باره‌ت به‌و بیناسـازیـیه‌ی ئیسرائیل به‌نیازه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم ده‌سـتیپـێـبکات. ئه‌م هه‌ڵوێسـته‌ی بنیامین ناتانیاهو له کاتێـکدا دێت که خۆی ئاماده ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک باراک ئۆباما له کۆشـکی سـپی.
شه‌وی دووشه‌ممه به‌ڕێز ناتانیاهو به گه‌وره‌ترین گۆمه‌ڵ و لۆبی لایه‌نگری ئیسرائیلی له واشـنتن کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیــیه گشـتیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی ئیسرائیل (AIPAC) گوت ئۆرشه‌لیم نیشته‌جێ نیـیه، به‌ڵـکو پایته‌ختی ئیسرائیله. گوتیشی جوه‌کان 3 هه‌زار سـاڵ له‌مه‌و پـێش له ئۆرشه‌لیم بیناسـازیـیان کردووه و ئه‌مڕۆش هه‌مان کار ده‌که‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌ویش بۆ ئه‌و ڕێـکخراوه قسه‌ی کرد، به‌ڵام ئه‌و ئاگاهی دا له‌وه‌ی بیناسـازی نوێی ئیسرائیل له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم و که‌ناری ڕۆژئاوا هه‌وڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه ناڕاسـته‌وخۆیه‌کانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینـیه‌کان ده‌خاته به‌ر مه‌ترسـیـیه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کان ئه‌و لایه‌ی ئۆرشه‌لیم به به‌شـێـک له ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی خۆیانی داده‌نێن.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت پاش نێوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما و به‌ڕێز ناتانیاهو له کۆشـکی سـپی سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وتووێژ بکه‌ن که ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له‌وه‌تای سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ئه‌مه‌ریکا سه‌رزه‌نشتی نه‌خشه‌که‌ی ئیسرائیلی کرد بۆ بنیادنانی 1600 باڵه‌خانه‌ی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم.