<!-- IMAGE -->
دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نیـیه ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ببێته مایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی توندوتیژی بۆ عێراق و ده‌شڵێت ئاڵوگۆڕێکی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش له عێراقدا به ڕێوه ده‌چێت. له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، د. فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت ئامار کردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌و شێوه‌یه‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا داوای کردووه وه‌ک کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان گوتویه‌تی شێوه‌ی سه‌رله‌نوێ ئه‌نجام دانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:20 خوله‌كه.