<!-- IMAGE -->
هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت واشنتن ئێرانێـکی خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کی قبوڵ ناکات و گوشـار ده‌کات بۆ سه‌پاندنی سـزای نوێ دژ به ئێران که ڕێ له وهدهسـتهێنانیان بۆ چه‌کی ناوه‌کی ده‌گرێت.
له تێبینییه‌کانی که ئاماده‌کرابوو به‌ر له ڕاگه‌یاندنی بۆ کۆمه‌ڵێـکی به‌هێزی لایه‌نگیری ئیسرائیلی له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا، کلنتن گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما مه‌به‌ستی له سه‌پاندنی سـزاکانی زیاتر به‌سه‌ر ئێران نیـیه.
گوتیشی واشنتن سـزای نوێی گه‌ره‌که تا ڕێبه‌رانی ئێرانی نیشـان بده‌ن که‌وا که‌له ڕهقیـیان ئه‌نجامێـکی خراپی لێـده‌که‌وێته‌وه.
واشنتن و هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌وروپایی هه‌وڵ ده‌ده‌ن قۆناغی چوارههمینی سـزاکانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنن، له ئاکامی به‌رده‌وامبوونی له پـیتاندنی یۆرانیۆم وه‌ک گوێپشـتخسـتنی داواکاریـیه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ دهسـتههڵـگرتنی له‌و کاره.
ئێران تاوانبار ده‌که‌ن به هه‌وڵدانی دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی که ئێران نکوڵی لێـده‌کات.
جێی گوتنه چینیش قایل نیـیه پـشـتیوانی سـزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران بکات که ڕه‌نگه له ڕێی ڤیتۆوه ڕێ له په‌سه‌ندکردنی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بگرێت.