<!-- IMAGE -->
شه‌وی یه‌کشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا به‌رنووسێـکی بۆ چاکسـازی له سیسـتمی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی په‌سه‌ندکرد که ده‌کرێت به‌هۆیه‌وه نزیکه‌ی 32 ملیۆن ئه‌مه‌ریکایی بـبنه خاوه‌نی بیمه‌ی ته‌ندروسـتی که له ئێسـتادا نیانه.
ئه‌م پـرۆژه‌ی چاکسـازیـیه یه‌کێـکه له‌و به‌ڵـێنه گرنگانه‌ی سه‌رۆک باراک ئۆباما به ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌کانی دابوو به‌جێی بگه‌یه‌نێت.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به 219 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 212 به‌رنووسه‌که‌یان په‌سه‌ندکرد، سه‌رۆک ئۆباما له کۆشـکی سـپـیه‌وه گوته‌یه‌کی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا ده‌سـتخۆشی لێـکردن و گوتی خه‌ونێـکی گه‌وره‌تان بۆ گه‌له‌که‌تان به‌دی هێنا.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مشه‌و و پاش 100 سـاڵ له قسه‌کردن و نائومێدی و پاش ده‌یان سـاڵ له هه‌وڵدان و پاش سـاڵێـک له کۆشـش و مشـتومڕی بێ وچان، له کۆتایـیدا کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌وا خێزانه ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌کان و ئه‌وانه‌شی کارده‌که‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی کارداری بچوکن پـێویسته چیتر نه نه‌خۆشی و نه ڕووداو بـبێته ڕێـگر له به‌رده‌م به‌دی‌هێنانی ئه‌و خه‌ونانه‌ی به درێژایی ژیانیاندا له پـێناویدا کاریان کردووه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی سه‌لماندمان ئه‌م حکومه‌ته، حکومه‌تی گه‌له و له گه‌له‌وه هاتووه و هه‌ر کاریش بۆ گه‌ل ده‌کات.
سه‌رۆک ئۆباما سوپاسی ئه‌ندامانی کۆنگرسی کرد، ئه‌وانه‌ی کاریان بۆ به‌رنووسه‌که کرد و ده‌نگیان پـێدا و له پـێش هه‌موویانه‌وه خانم نانسی پـلۆسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پاشـان سـوپاسی یه‌که به یه‌که‌ی ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی کرد و یه‌که‌میان جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا.