<!-- IMAGE -->
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌نگ ده‌دات له سه‌ر به‌رنووسی ته‌ندروستی سه‌رۆک ئۆباما که به پـێی ئه‌م به‌رنووسه بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ زیاتر له 30 ملیۆن ئه‌مه‌ریکایی دابین ده‌کرێت.
ڕێبه‌رانی دیموکراته‌کان له ناو کۆنگرێسـدا ڕۆژی شه‌ممه کاریان بۆ دڵنیا بوون ده‌کرد له‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 216 ده‌نگیان هه‌بێت وه‌ك زۆرترایه‌تی ساده له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا که پـێویسته بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و به‌رنووسه.
هاوکات سه‌دان خۆپیشانده‌ر له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران گردبووبوونه‌وه.
ئه‌ندامانی پارتی کۆماریـیه‌کان به‌رده‌وامن له دژایه‌تی‌کردنی توندی ئه‌م به‌رنووسه. جۆن بۆنه‌ر ڕێبه‌ری کۆماریـیه‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت ئه‌م به‌رنووسه به مانای زیادکردنی ڕێژه‌ی باج دان و هه‌روه‌هاش ده‌ستێوه‌ردانی زیاتری حکومه‌ت دێت له بڕیاره‌کانی تایبه‌ت به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ته‌نها وڵاتێکه له نێو وولاتانی پـێشکه‌وتوودا که خزمه‌تگوزاریـیه‌کی به‌رفراوانی ته‌ندروستی بۆ هاوڵاتیانی خۆی دابین ناکات.