<!-- IMAGE -->
بان کی مون سـکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و هیواداره که ڕێـکه‌وتنێـکی ئاشـتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ماوه‌ی 24 مانگدا بـبینێت.
له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌ڕێز بان گوتی که ڕێـکه‌وتنه‌که ده‌بێت کۆتاییهێنانی داگیرکردنی خاکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان و هه‌روه‌ها ئۆرشه‌لیمیش وه‌کو پایته‌ختی هه‌ردوو ئیسرائیل و وڵاتی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کانی تێدابێت.
ئه‌و سه‌نگی خسـتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و ته‌نها دووبارکردنهوهی ئه‌و په‌یامه‌ی کردووه که ئه‌ندامانی گرووپی نێونه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ههنیـیان له مۆسـکۆ بڕیاریان له‌سه‌ر دابوو.
به‌ڕێز بان سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له که‌ناری ڕۆژئاوا و له شـاری ڕامه‌ڵـڵا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان سه‌لام فه‌یاز به‌سه‌ربرد له سه‌ره‌تای سه‌ردانێـکی دوو ڕۆژی بۆ ئیسرائیل و خاکی داگیرکراوی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان.
هه‌ردوولا سه‌ردانی ئه‌و گرده‌یان کرد که نیشـتهجێـیهکانی ئیسرائیل و به‌ربه‌سـته‌کان دیارن. له‌وێ به‌ڕێز بان به به‌ڕێز فه‌یازی ڕاگه‌یاند گرووپه‌که‌ی پـشـتیوانی له دروسـتکردنی وڵاتێـکی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌کات.