گرووپی چوار لایه‌نه‌ی تایبه‌ت به ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داوا له ئیسرائیل ده‌کات هه‌موو چالاکیـیه‌کانی دروسـتکردنی نیشـته‌جێـیه‌کان ڕابگرێت و داواش له ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتیـنیه‌کان ده‌کات بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی دانووسـتاندنه‌کانی ئاشـتی.
سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دا له دوای گفتوگۆکانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گرووپه‌که له مۆسـکۆ که دووباره مه‌حکوم‌کردنی پـلانه‌که‌ی ئیسرائیلی تێدابوو بۆ بنیادنانی 1600 خانووبه‌ره له ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵات و ده‌ڵێن ئه‌و هه‌رێمه هێشـتا له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه دانی پـیادا نه‌نراوه.
<!-- IMAGE -->سه‌رۆکی وتووێژکه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینی سائب عره‌یقات پـێشـوازی له‌م ڕاگه‌یاندنه کرد و داوای کرد له نزیکه‌وه چاودێری چالاکیـیه‌کانی بنیادنانی ئیسرائیل له خاکی داگیرکراودا بکه‌ن.
هیچ وه‌ڵامێـکی ده‌م‌وده‌ست له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه نه‌بووه.
ئه‌م گرووپه که له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕووسیا و یه‌کێتی ئه‌وروپا پـێـکدێت، داوای ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی گفتوگۆی ئاشـتی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیه‌کانیان کردووه به‌و ئامانجه‌ی که له ماوه‌ی 24 مانگدا بگه‌نه ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی.