ڕۆژی هه‌ینی بۆمبێـک که له ناو خۆڵ و خاشـاکدا له گه‌ڕه‌کی سه‌دری زۆرینه شیعه‌ی به‌غدادا شـاردرابۆوه ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 2 که‌س کوژران و چه‌ند که‌سێـکی دیکه‌ش برینداربوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی له به‌غدا و له ناوچه‌ی دۆره کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی سه‌ربازێـک و کوشـتوویانه.
هاوکات کارمه‌ندانی کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کان به‌رده‌وامن له جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 7 ی مانگ.
به‌پــێی دواهه‌مین ئامار که له‌سه‌ر بنچینه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی 90% ده‌نگه‌کان دانراوه نیشـانی ده‌دات لیسـتی ده‌وڵه‌تی قانونی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی بڕێـک له پـێش لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو ئه‌یاد عه‌لـلاویـیه. ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کارمه‌ندانی باڵای کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌کان گوتیان ده‌بێت له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ته‌واوی ئاماری ده‌نگه‌کان ئاماده‌بـبێت.