<!-- IMAGE -->
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما گه‌شته‌که‌ی خۆی بۆ ئه‌نده‌نوسیا و ئوسترالیا دواخست تا له واشـنتن بمێنێته‌وه له‌و ده‌مه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه چاکسـازیـیه‌ی ئه‌و ده‌دات که بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی پـێشـنیاری کردووه.
گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی ڕۆبه‌رت گیبس ده‌ڵێت به‌ڕێز ئۆباما بۆیه گه‌شـته‌که‌ی دواخست چونکه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ناتوانێت ئه‌و پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه ئه‌نجام بدات.
به‌ڕێز ئۆباما که پـێشـتریش ئه‌م گه‌شته‌ی دواخسـتبوو، بڕیاربوو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ره‌و ئه‌نده‌نوسیا و ئوسـترالیا به‌ڕێـبکه‌وێت.
ڕۆبه‌رت گیبس ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت سه‌رۆک له‌و باره‌یه‌وه داوای لێـبوردن ده‌کات. گوتیشی په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌نده‌نوسیا و ئوسترالیا ڕاسته گرنگه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی چاکسـازی له خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیش گرنگیـیه‌کی تایبه‌تی لای سه‌رۆک هه‌یه، بۆیه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت.
به‌ڕێز گیبس گوتیشی چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌م گه‌شـته‌ی سه‌رۆک ئۆباما بکه‌وێته مانگی شه‌ش.