<!-- IMAGE -->
سامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت "به‌ڵی به هه‌موو قه‌ناعه‌تێـک ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر بێت و کورد یه‌ک ڕیزی خۆی بپارێزێت و بێ گومان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین له هه‌ر چوار لیسته کوردیـیه‌که. ده‌شڵێت کورد تا ئێستا له به‌غدا سه‌نگی به‌هێزه و عێراق هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و قۆناغه‌ی ده‌وڵه‌ت به یه‌ک لایه‌ن به‌ڕێوه‌بـبرێت، به‌ڵـکو پـێویستی به هه‌ر سێ پـێـکهاته سه‌ره‌کیـیه‌که هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه کورد ده‌توانێت ماف و داواکاری خۆی له‌سه‌ر هه‌ر حکومه‌تێک نوێ دابنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:20 خوله‌كه.