وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوشاری بۆ سه‌ر ئیسرائیل هێناو تا ده‌سـتبه‌رداری ئه‌و نه‌خشه مشـتومڕ له‌سه‌ری بـبێت که بۆ فراوانکردنی نیشـته‌جێـیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی داگیرکراوی ئۆرشه‌لیم دایناوه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سـوشێتد پـرێس له زاری کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلیـیه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت وڵاته‌که‌یان ئه‌و پـرۆژه‌ی بنیادنانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
باڵیۆزی ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریکا ئاگاهی داوه به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان وڵاته‌که‌ی و ئه‌مه‌ریکا گه‌یشـتۆته خارپترین ئاسـتی له ماوه‌ی 35 سـاڵی ڕابردوودا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ناکۆکیـیه‌ی که‌وتۆته‌وه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی بنیادنانی خانووبه‌ره له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم.
ڕۆژنامه‌کانی ئیسرائیل ده‌ڵێن باڵیۆز مایکڵ ئۆرێن به ته‌له‌فۆن دیپـلۆماتانی ئیسرائیلی ئاگادارکردۆته‌وه له‌و تێـکچوونی په‌یوه‌ندیـیانه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌فته‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌مه‌ریکا سه‌رزه‌نشـتی ئیسرائیلیان کرد له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی نه‌خشه‌ی بنیادنانی 1600 باڵه‌خانه بۆ جووه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم. فه‌له‌سـتینیـیه‌کان ئه‌و ناوچه‌یه به شـوێنی پایته‌ختی ئاینده‌ی وڵاته‌که‌یانی داده‌نێن.