پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شه‌قامێـکی قه‌ره‌باڵـغی فه‌لـلوجه‌ی ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌م 7 که‌س کوژراون و زیاتر له 20 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
پـۆلیس ده‌شڵێت ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه له‌و ده‌مه‌دا ڕوویدا که کۆمه‌ڵێـک کرێـکاری ڕۆژانه گردبووبوونه‌وه بۆ کارکردن له نزیـک شـوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌دا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه شـارۆچکه‌ی فه‌لـلوجه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار به به‌راورد له‌گه‌ڵ جاراندا توندوتیژی تیادا که‌مبۆته‌وه له‌وه‌تای له سـاڵی 2006 وه که ڕێبه‌رانی میلیشـیا سـووننه‌کان له قاعیده ههڵـگڕانهوه و که‌وتنه شه‌ڕکردنیان له پاڵ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و حکومه‌تی عێراق.
ته‌قینه‌وه‌که له ده‌مێـکدا ڕوویدا که پـرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 7 ی ئه‌م مانگه‌ی عێراق به‌رده‌وامه. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی وا لێـیدهڕوانرێت تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ بێت بۆ ئه‌م وڵاته‌ی تازه پـێی ناوه‌ته ناو جیهانی دیموکراسـیـیه‌وه.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.