ڕاده‌ی به‌شـداریکردن له ده‌نگداندا پـێوانه‌یه‌کی گرنگی سه‌رکه‌وتنه بۆ هه‌ر هه‌ڵـبژاردنێـک. بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت جێـگه‌ی متمانه بێت و کاریگه‌ربێت پـێویستی به پـشـتیوانی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکانی هه‌یه.
له 7 ی مانگی سـێدا وێڕای هه‌وڵی چڕوپـڕی یاخیبووه توندوتیژکاره‌کان بۆ تۆقاندنی ده‌نگده‌ران و ترساندنیان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چن بۆ بنکه‌کانی هه‌ڵبژاردن، کۆمسـیۆنی سه‌ربه‌خۆی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند که پـتر له 62% ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان له عێراقدا هه‌یه به‌شـداریـیان له پـرۆسه‌ی ده‌نگداندا کردووه.
دیمه‌نی سیاسی عێراق فره لایه‌نی‌یه و ململانێش تیایدا سه‌خته به به‌شـداری پارته ئاینی و علمانیـیه‌کان و هاوپه‌یمانیـیه‌کان له قه‌باره‌ی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ کاندیده بێ لایه‌نه‌کاندا، بۆ ڕاگێشـانی سه‌رنجی ده‌نگده‌ران. له پـێناو هه‌ڵـبژاردنی 325 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌نگده‌رانی عێراق له نێو چه‌ندین هه‌زار کاندیدا هه‌ڵده‌بژێرن ئه‌وانه‌ی سه‌ر به 306 لایه‌نی سیاسین.
له به‌یانـنامه‌یه‌کی پـیرۆزبایـیدا که ئاڕاسـته‌ی گه‌لی عێراقی کردبوو سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵـبژاردنه سه‌رکه‌وتووه، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ڕایگه‌یاند" به هه‌موو پـێوانه‌یه‌ک ئه‌مه بناغه‌یه‌کی گرنگی مێژووی عێراق بوو." گوتیشی له ڕاده‌یه‌کی به‌رزی به‌شـداریدا به ملیۆنه‌ها عێراقی به په‌رۆش و به نیگایه‌کی گه‌شبینه‌وه مافی ده‌نگدانیان به‌کارهێنا.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت "ده‌نگدانی ئه‌م جاره ئه‌وه ڕاشـکاو ده‌کات که خه‌ڵـکی عێراق خۆیان خاوه‌نی ئاینده‌ی خۆیانن."
" هه‌رچۆنێـک بێت ئێمه وا هزر ده‌که‌ین که ده‌نگدانی ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تایه‌ک بێت نه‌ک کۆتایی بێت له پـرۆسه‌ی دورودرێژی هه‌ڵـبژاردن و حوکمڕانی ده‌سـتوردا... پـێویسته په‌رله‌مان پـێـکبهێنرێت و پـێویسته سه‌رکرده‌کانیش هه‌ڵـبـبژێردرێن و ده‌بێت حکومه‌تی نوێ پـێـکبهێنرێت. هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوه گرنگانه کات ده‌خایه‌نێت-- نه‌ک ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک، به‌ڵـکو چه‌ند مانگێـکی گه‌ره‌که.
له‌م پـرۆسه‌یه‌دا ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی له هیچ کاندیدێـک یان هاوپه‌یمانیـیه‌کی تایبه‌ت ناکات. به‌ڵـکو ئێمه پـشـتیوانی مافی خه‌ڵـکی عێراق ده‌که‌ین بۆ هه‌ڵـبژاردنی ڕابه‌رانی خۆیان."
به‌ڕێز ئۆباما ده‌ڵێت" حکومه‌تی نوێی عێراق به‌ره‌و ڕووی بڕیاری گرنگ ده‌بێته‌وه سه‌باره‌ت به پاشه ڕۆژی عێراق، به‌ڵام له ده‌مێـکدا هه‌ڵـبژاردنی ئه‌م جاره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، عێراقیـیه‌کان ده‌یانه‌وێت مشـتومڕی ناکۆکیـیه‌کان له ڕێـگه‌ی پـرۆسه‌ی سـیاسیـیه‌وه بکرێت و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌وه‌ی ئاسایش و خۆشـگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌می خه‌ڵـکی عێراق دابین ده‌کات."
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێز ئۆباما ڕایگه‌یاند" له بری خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا پـیرۆزبایی له خه‌ڵـکی عێراق ده‌که‌م بۆ نه‌به‌ردیان له سه‌رانسه‌ری ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه مێژوویی‌یه‌دا، وه ده‌ڵێت له ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ئه‌وانه‌ی که ته‌نها وێرانکه‌رن خه‌ڵـکی عێراق هه‌نگاوی به‌ره‌و پـێشـه‌وه نا له ڕێی کاری سه‌ختی بونیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدانی خه‌ڵـکی عێراقدا له‌و هه‌وڵـدا له ده‌مێـکدا به شـێوه‌یه‌کی به‌رپـرس کۆتایی به‌م شه‌ڕه ده‌هێنین و پـشـتگیری خه‌ڵـکی عێراق ده‌که‌ین له‌و کاته‌ی که خۆیان به‌رپـرسیارێتی ئاینده‌ی خۆیان ده‌گرنه ئه‌سـتۆ."