بڕیاربوو ڕۆژی هه‌ینی به ڕێژه‌ی 30% ئه‌نجامی گشـتی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی عێراق له لایه‌ن کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له عێراق ئاشـکرا بکرێت، به‌ڵام وا چاوه‌ڕوان ناکرێت ئه‌نجامی کۆتایی تا کۆتایی ئه‌م مانگه ڕابگه‌یه‌نرێت.
به گوێره‌ی کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کان به گشـتی ڕێژه‌ی به‌شـداربوونی خه‌ڵـکی له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانیدا 62% بووه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه به‌رایـیه نافه‌رمیـیه‌کان و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆکایه‌تی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له پارێزگا شـیعه‌کان له پـێشـه‌وه‌یه و هه‌روه‌ها لیسـتی ئه‌لعێراقیه به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووتر له پارێزگا سووننه‌کان له پـێشـه‌وه‌یه.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کان بۆ دواکه‌وت؟ ... ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه به چ شـێوه‌یه‌ک نه‌خشه‌ی سیاسی داهاتووی عێراق داده‌ڕێژێت؟... کێ حکومه‌تی هاوبه‌ندی نوێی عێراق پـێـکده‌هێنێت؟... قۆناغی نێوان ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردن و پـێـکهێنانی حکومه‌ت چی ڕووده‌دات و پـێـگه‌ی کورد له حکومه‌تی نوێ‌دا چۆن ده‌بێت؟
ئه‌م پـرسیارانه و چه‌ند پـرسیارێـکی تر هاوکارمان شـایان پاشـا له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاڕاسته‌ی ئه‌م میوانه به‌ڕێزانه‌ی کرد:
هه‌ندرێن شێخ عوسمان، پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ له سـلێمانی.
به‌ختیار سه‌عید، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ولێر.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری، سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق.
سه‌ردار عه‌بدولکه‌ریم، ئه‌ندامی کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 47:47 خوله‌که.