Accessibility links

سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا سه‌ردانسی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌ ئه‌فغانسـتان ده‌کات


سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا سه‌ردانسی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌ ئه‌فغانسـتان ده‌کات

سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا سه‌ردانسی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌ ئه‌فغانسـتان ده‌کات

<!-- IMAGE -->

گۆردن بڕاون سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا به‌ سه‌ردانێـکی له‌ ناکاو گه‌یشـتۆته‌ ئه‌فغانسـتان.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ و پاش گه‌یشـتنی به‌ڕێز بڕاون له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌کانی به‌ریتانیا کۆبۆته‌وه‌ له‌ بنکه‌ له‌شـکریـیه‌کانی هه‌رێمی هێلماندی باشور.

سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا سـوپاسی سه‌ربازه‌کانی کردووه‌ بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی له‌ هێرشه‌که‌ی مانگی دووی مارجه‌دا هه‌یان بووه‌ و په‌یمانیشی داونه‌تێ که ‌که‌ره‌سـته‌ و سه‌رچاوه‌ی زیاتریش بۆ سه‌ربازه‌کان دابین بکات.

ڕۆژی هه‌ینی له‌ له‌نده‌ن سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا داکۆکی له‌ بڕیاری وڵاته‌که‌ی کرد بۆ کۆمه‌کردنی هێرشی له‌شـکری سـاڵی 2003 بۆ سه‌ر عێراق.

به‌ڕێز بڕاون له‌ سـاڵی 2003 دا وه‌زیری خه‌زێنه‌ی به‌ریتانیا بووه‌ و هه‌ر بۆخۆشی بڕیاره‌کانی تایبه‌ت به‌ خه‌رجیـیه‌کانی له‌شـکری داوه‌.

له‌ ئه‌فغانسـتانیش ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ڕه‌خنه‌ و ناڕه‌زایی‌یه‌کانی کۆنه‌پارێزانی ڕه‌تکرده‌وه‌ که‌ گوتوویانه‌ گۆردن بڕاون بۆیه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ی کردووه‌ تا سه‌رنجه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ی تایبه‌ت به‌ عێراق هه‌یه‌ لابدات، وه‌ گوتووشیه‌تی بۆخۆی ده‌مێـکه‌ به‌رنامه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌فغانسـتانی هه‌بووه‌.

هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌کانی به‌ریتانیا له‌ عێراق کشـاونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێسـتادا نزیکه‌ی 10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانی له‌ ئه‌فغانسـتانن شـان به‌ شـانی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی و ناتۆ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG