Accessibility links

پانۆراما: به‌شداری ده‌نگده‌ران له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراقدا


پانۆراما: به‌شداری ده‌نگده‌ران له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراقدا

پانۆراما: به‌شداری ده‌نگده‌ران له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراقدا

<!-- IMAGE -->

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ عێراقیه‌کان ڕوه‌و سندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌چن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یان. وه‌ک شیکه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌یان پـێکردووه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ گرنگی خۆی ده‌بێت له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا به‌ تایبه‌تیش له‌ ڕوانگه‌ی گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌دا، بۆ ئه‌م گۆڕانه‌ش پشتێکی زۆر به ‌ده‌نگده‌رانی عێراقی و به‌شداریکردنیان له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌ستراوه‌.

بۆ سه‌رکه‌وتنی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک به‌ تایبه‌تیش له‌ وڵاتێکی وه‌ک عێراقدا و له‌ ناوچه‌یه‌کی وه‌ک ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌شداریکردنی زۆری ده‌نگده‌ران بایه‌خی خۆی ده‌بێت له‌و ڕوانگه‌یه‌ی ئاماژه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ چه‌ندێتی و چۆنییه‌تی متمانه‌ی خه‌ڵک به‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارده‌بن له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا و ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ به‌شداریکردن له‌ هه‌ڵبژاردندا مافێکی بنچینه‌یی دیموکراسیانه‌ی خه‌ڵکه‌ تا بتوانن ئازادانه‌ نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:17 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG