عێراقیـیه‌کانی ده‌ره‌وه ده‌سـتیان‌کردووه به ده‌نگدان له پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که‌یاندا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له 14 وڵات بنکه‌کانی ده‌نگدان بۆ عێراقیـیه‌کان کرانه‌وه.
ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مه‌زه‌نده ده‌کات زیاتر له 2 ملیۆن عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌یاندا بژین و زۆربه‌یان له سـوریا و ئوردن بن.
زۆربه‌ی عێراقیـیه‌کانی ناو وڵاتیش تا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ناتوانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن بۆ هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که‌یان که له 325 کورسی پـێـکدێت. ئه‌مه دووه‌م هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه له پاش ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن سـازبکرێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه نزیکه‌ی ملیۆنێک عێراقی له ناو وڵاته‌که‌یان ده‌نگی خۆیان دا که بریتیبوون له ئه‌ندامانی هێزه چه‌کداره‌کان و کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی و نه‌خۆشی ناو نه‌خۆشـخانه‌کان و زیندانیـیه‌کان.