تورکیا ئاگاهی ده‌داته به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما به‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دیپـلۆماسی نێوانیان دێت ئه‌گه‌ربێت ئه‌و بڕیاره ڕانه‌گرێت که تیایدا کوشـتنی ئه‌رمه‌نیـیه‌کان له ده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا به ده‌سـتی عوسـمانیـیه‌کان به جینۆساید داده‌نێت.
پاش ئه‌وه‌ی کۆمیته‌یه‌کی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بڕیارێـک که مه‌رج نیـیه جێبه‌جێ بکرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته په‌سه‌ندکرد، تورکیا ده‌م‌وده‌ست باڵیۆزی خۆی له ئه‌مه‌ریکا بانگهێشت‌کرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ ڕۆژی هه‌ینی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌پـێی پـێویست هه‌وڵی نه‌دا بۆ ڕاگراتنی ئه‌م بڕیاره‌ی کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. گوتیشی ئه‌و چاوه‌ڕوانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما نه‌هێڵێت ته‌واوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره بده‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتی وڵاته‌که‌ی هه‌ر به‌رده‌وام‌ده‌بێت له هه‌وڵه‌کانی بۆ ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیادا.
تورکیا ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره تاوانێـک ده‌خاته پاڵ وڵاته‌که‌یان که نه‌یکردووه. هه‌روه‌ها به‌رپـرسـان نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه بـبێته مایه‌ی زیان‌گه‌یاندن به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مه‌ریکا.
کۆشـکی سـپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له دژی ئه‌م هه‌نگاوه‌ن که ئێسـتا بۆ تاووتوێـکردنی مه‌سه‌له‌که ده‌چێته به‌رده‌م ته‌واوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.