Accessibility links

پـرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی نوێی عێراق


له‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه‌ پـرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی نوێی عێراق ده‌سـتیپـێـکرد.

<!-- IMAGE -->

نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌س له‌ هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش و له‌شـکر و کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی و هه‌روه‌ها نه‌خۆش و زیندانکراوان ده‌نگی خۆیان له‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا دا. ڕۆژی هه‌نیش عێراقیـیه‌کانی تاراوگه‌ له‌ 14 وڵات ده‌سـتیان کردووه‌ به‌ ده‌نگدان. بڕیاره‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق هاوڵاتیان ده‌نگی خۆیان بده‌ن.

بۆ زانینی چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی پـرۆسه‌که‌ و هه‌روه‌ها جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌رخانکردووه‌ و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که‌ بوون:
تاهیر محه‌مه‌د، به‌رپـرسی کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له‌ سـلیمانی.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د سـاڵح، به‌رپـرسی کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له‌ هه‌ولێر.
به‌یار دۆسـکی، به‌رپـرسی کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له‌ دهۆک.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌که‌ی 48:22 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG