Accessibility links

ڕۆڵی ئافره‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق


ڕۆڵی ئافره‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق

ڕۆڵی ئافره‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق

<!-- IMAGE -->

له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ل ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، شوکریه ره‌سول، پرۆفیسۆری زانکۆی سه‌لاحه‌ددین باسی رۆڵی کاندید و ده‌نگده‌ری ژن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا ده‌کات.

پرۆفیسۆر شوکریه ده‌ڵێت بۆ یه‌که‌م جاره کاندیدی ژن وه‌ک کاندیدی پیاو بانگه‌شه و کێبرکێ ده‌که‌ن بۆ راکێشانی ده‌نگه‌کان، که ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کی ته‌ندروست و دیموکراتیکه.

سه‌باره‌ت به‌و پێشبینیانه‌ی که لیستی کراوه له به‌رژه‌وه‌ندی کاندیدی ئافره‌تدا نابێت، ئه‌ندامی پێشووی په‌‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت جێگای خۆشحالیه که له په‌رله‌مانی عێراقدا کۆتا بۆ ژن دانراوه و به‌مه‌ش 81 کورسی له په‌رله‌مانی 325 ئه‌ندامی بۆ ژن ده‌بێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ل پرۆفیسۆر شوکریه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4:47 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG