به تاوانی هه‌وڵی هێرشـکردنه سه‌ر ئامانجی ئه‌مه‌ریکایی له ئه‌ڵمانیا دادگایه‌کی ئه‌ڵمانی حوکمی 4 پـیاوی داوه ئه‌وانه‌ی سه‌ر به شـانه‌یه‌کی جیهادیـیه‌کانن.
له‌و باره‌یه‌وه دادوه‌رێـک له شـاری ده‌سڵدۆرف ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه حوکمی هه‌تا 12 سـاڵ زیندانی به‌سه‌ر دوو که‌سی ئه‌ڵمانی و دوو که‌سی تورکیدا داوه. هه‌ر چوار حوکمدراو دانیان به به‌شـداریـیان له پـیلانی سـاڵی 2007 دا نابوو. په‌یوه‌ست به هێرشـکردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته‌دا، له‌وانه هێرشـکردنه سه‌ر بنکه‌یه‌کی ئاسـمانی له ڕامشـتاین.
دادگای ئه‌ڵمانی حوکمی زیندانی 12 سـاڵی بۆ هه‌ریه‌ک له فریتز گرۆلیچ و دانیال شـنایده‌ر بڕیـیه‌وه.
ئه‌م دوو که‌سه ئه‌ندامی ڕێـکخراوێـکی تێرۆریسـتی بوون. هاوکات دادگاکه حوکمی 11 سـاڵ زیندانی بۆ ئاده‌م یاڵماز سه‌پاند به‌هۆی هه‌مان تۆمه‌ت، هاوکات ئه‌ته‌لان سه‌له‌ک تاوانبارکرا به هاوکاریکردنی ڕێـکخراوێـکی تێرۆریسـتی و حوکمی 5 سـاڵ زیندانی درا.