ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و هاوکاتی ده‌سـتپـێـکردنی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵـبژاردنه گشـتیـیه‌که‌ی عێراق، زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له به‌غدا ڕوویدا و به لایه‌نی که‌م 15 که‌س کوژران که نیوه‌یان سه‌رباز بوون.
دوو خۆکوژ له به‌رده‌م دوو بنکه‌ی ده‌نگدان له به‌غدا خۆیان ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا 8 سه‌رباز کوژران و به لایه‌نی که‌م 25 ی دیکه‌ش برینداربوون.
پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتان گوتیان ڕۆکێتێـک یان بۆمبێـکی لاڕێ له لای بنکه‌یه‌کی ده‌نگداندا ته‌قیوه‌ته‌وه که هێشـتا تیایدا ده‌ستبه‌کار نه‌بوون و له ئه‌نجام 7 که‌سیش له‌وێ کوژران.
کاربه‌ده‌سـتان زووتر ئاگاهیـیان دابوو له‌وه‌ی ڕه‌نگه یاخیبووان وه‌ک هه‌وڵێـکیاندا بۆ تێـکدانی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که هێرشـه‌کانیان زیادبکه‌ن. جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه بۆ دووه‌م جاره له پاش ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی له عێراقدا ئه‌نجام‌ده‌درێت.
له‌م ده‌نگدانی تایبه‌ته‌دا هێزه چه‌کداره‌کان و کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی ده‌نگ ده‌ده‌ن که له ڕۆژی ده‌نگدانی گشـتیدا له‌سه‌ر کاره‌کانیان ده‌بن و هه‌روه‌ها نه‌خۆشی ناو نه‌خۆشـخانه‌کان و زیندانکراوه‌کانیش.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا و هه‌ولێر و موسڵ و دهۆک و سلێمانی ڕاپـۆرتیان ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.