پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت له ئاکامی 3 ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا له شـاری به‌عقوبه به لایه‌نی که‌مه‌وه 31 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و 48 که‌سی دیکه برینداربوون.
سه‌ره‌تا دوو هێرشبه‌ری خۆکوژ ماشێنی به مینڕێژراویان لێـخوڕی به‌ره‌و باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت و بنکه‌کانی پـۆلیس و ته‌قاندیانه‌وه.
پـۆلیس ده‌ڵێت سێهه‌مین هێرشبه‌ری خۆکوژ سـواری ئه‌مبوڵانسێـکی هه‌ڵـگری لێقه‌وماوانی دوو ته‌قینه‌وه‌که بووه و پاشـان له ناو نه‌خۆشـخانه‌ی ئیمێرجنسی شـاره‌که‌دا خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
به‌عقوبه نزیکه‌ی 60 کیلۆمه‌تر له باکوری خۆرهه‌ڵاتی به‌غداوه دوره و پایته‌ختی پارێزگای دیاله‌یه.
ئه‌و ته‌قینه‌وانه ڕوویاندا چه‌ند ڕۆژێـک به‌ر له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی نیشـتیمانیدا. ده‌سه‌ڵاتداران ئاگاهیـیان داوه له زیادبوونی توندوتیژی له لایه‌ن خراپـکارانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگدانه‌که بشێوێنن.
جێی گوتنه هه‌ڵـبژاردنه‌که دووه‌مین ده‌نگدانی قانونیـیه له‌وه‌تای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا دیکتاتۆری عێراقی سـه‌دام حسێن له سـاڵی 2003 دا له کار خسـتووه، که ئه‌وه‌ش وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌ی توانای عێراقه بۆ پاراسـتنی ئاسایشی خۆی و گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش سه‌یر ده‌کرێت دوای سـاڵه‌ها شه‌ڕ و پـێـکدادانی تایفیدا.